خه‌سره‌و گۆران: ئەستەمە ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له عێراق ئه‌نجام بدرێت
خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یاند: "پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن پێویستى به ئه‌زموون و خۆئاماده‌كردن و كات هه‌یه، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق ده‌گوزه‌رێت ئاڵۆزیی سیاسى و ناسه‌قامگیریى دۆخى وڵاته، بڕیارى هه‌ڵبژاردنیش پێویسته له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بدرێت نه‌ك له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
راشیگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى كابینه‌ى تازه ده‌نگى پێده‌درێت ده‌بێ سهرۆكوزیران پێشنیاز بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكات و په‌رله‌مانیش به كۆى ده‌نگ بڕیارى له‌باره‌وه بدات، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته دواى پێكهێنانى كابینه‌ى تازه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو" ئه‌و ستافه‌ى ئێستا سه‌رپه‌رشتى كۆمسیۆن ده‌كه‌ن، ئه‌زموونێكى ئه‌وتۆی كاركردنیان نییه ئه‌مه‌ش گرفتێكى دیكه‌ى به‌رده‌م پڕۆسه‌كه‌یه، بۆیه ئه‌سته‌مه ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت".
باسنيوز
