وه‌زیری ته‌ندروستی: مه‌ترسی كۆرۆنا ماوه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشەممە 21ـی 4ـی 2020، د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند: "مه‌ترسی كۆرۆنا له جیهان و وڵاتانی ده‌ورووبه‌رمان ته‌نانه‌ت له عێراقیشدا ماوه و تووشبووی نوێ دوێنێ هه‌بووه، بۆیه مه‌ترسی كۆرۆنا ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌ره‌و كۆنترۆڵێكی باش چووین".
گوتیشی: "هێشتا ماوه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵێكی یه‌كجاره‌كی ڕابگه‌یه‌نرێت، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ ئاسانكارییه‌كان، ڕێكخستنه‌وه‌ی نوێی ژیان و ئاسایی بوونه‌وه، كردنه‌وه‌ی چه‌ند شونێك و ڕێكخستنه‌وه‌ی هاتوچۆ و جموجۆڵه‌كان هاووڵاتیانیش پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن".
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا، وه‌زیری ته‌ندروستی ئاشكرایكرد: "پلان و ستراتیژیەتی وه‌زاره‌تمان پێشكه‌ش به حكوسمهت كردووه و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ڕوبه‌ڕوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له خه‌تین بڕیاره‌كان له لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه ده‌رده‌چن".
باسنيوز
