تەندروستیی دهۆک: ئەو ١٥ کەسەی تووشی کۆرۆرنا ببوون بەتەواوی چاک بوونەتەوە

تەندروستیی دهۆک: ئەو ١٥ کەسەی تووشی کۆرۆرنا ببوون بەتەواوی چاک بوونەتەوە
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک، هەموو ئەو ١٥ کەسەی لە پارێزگای دهۆک تووشی پەتای کۆرۆرنا ببوون، هەموویان چاک بوونەتەوە و ڕۆیشتوونەتەوە ماڵی خۆیان.

لەمبارەە د. نزار عسمەت بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای دهۆک ڕايگەیاند: "هەتا ئەمڕۆ بەگشتی پێنج هەزار و 690 پشکنین لە پارێزگای دهۆک کراوە و لە کۆی ئەو کەسانە دوو هەزار 697 کەس کەرەنتین کراون و لە کۆی ئەوسانەش کە کەرەنتین کراون، هەزار و 831کەسیان گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان و هێشتا 859 کەسی دیکە لە کەرەنتینە دان".

ئاماژەی بەوەش کرد هەتا هاووڵاتیان لە دەرەوەی وڵاتەوە بگەڕێنەوە دهۆک و خەڵکێک بێت و بەتەمای سەردانی دهۆک بێت و هەتا کاتێک ئێمە هەست بە مەترسیی بوونی پەتای کۆرۆرنا بکەین، کەرەنتینکردن و پشکنین ەبردەوامە و ئێمە هێشتا پێمان وایە مەترسیی کۆرۆنا هەر ماوە، ئێمەش پلانێکی گونجاومان داناوە هەتا بەدوای تووشبواندا بگەڕێین و سەرچاوە و پێگەکەی دەستنیشان بکەین و هەوڵی چارەسەری بدەین، بۆیە دەبێ و پێویستە خەڵکی ئێمە پابەندی ڕینماییە تەندروستییەکان بن".

بەڕێوەبەری تەندروستیی پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد: "خەڵکی دهۆک حەز دەکەن ژیان ئاسایی ببێتەوە، بەڵام ژووری ئۆپەراسیۆنی دهۆکیش حەز دەکەن ئاسانکاری بۆ کاروباری هاووڵاتیان بکەن و ئێمەش وەکوو تەندروستیی دهۆک ئەرکی سەرشانمانە ڕێنوێنی بدەین و ڕای دەگەیەنین کە هێشتا مەترسیی کۆرۆرنا بنبڕ نەبووە و مەترسیی ئەوە هەیە کە تووشبوو لە کۆمەڵگە هەبێت، بۆیە دەبێ هەر کەسێک لە ماڵ دەردەکەوێت دەمامک و کەرەستەی خۆپارێزی بەکار بهێنێت".













باسنيوز


Top