دهزگای رۆشنبیریی و راگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له گوڵان دهكات:
بهبۆنهی (27)ه مین ساڵیادی دهرچوونی گۆڤاری گوڵان .. دهزگای رۆشنبیریی و راگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزباریی ئاراستهی تهواوی ستاڤی گوڵان كردووه كه ئهمه دهقهكهیهتی
پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)
ھەڤاڵی بەڕێز/فەرهاد محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
بەڕێزان/ ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی گۆڤاری(گوڵان)
ئەمڕۆ بیست و حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری (گوڵان) دەکەینەوە، دەرچواندنی ئەو گۆڤارە دەستكەوتێكی دیكەی بواری رۆژنامەگەریی كوردیمان و ئەزموونێكی گرنگ و تازەی هێنایە ئاراوە و سەلماندی، كە تایبەتەمەندی خۆی هەیە لە خزمەتگەیاندن بە بواری رۆشنبیریی و مەعریفیمان و لە خستنەڕوو و گەیاندنی پەیامی رەوای ئەزموونەکەمان بە دەوروبەر و جیهان.
گۆڤاری(گوڵان) لەو ماوەی كاركردن و تەمەنی دەرچوونی ژمارەكانی بە رێكوپێكی و لەوادەی خۆیدا بەگوێرەی پلان و بەرنامەیەكی سەركەوتووانە توانیویەتی جێگەی شیاو و شایستەی خۆی لەسەر پانتایی كاری رۆژنامەگەریی بگرێ، بۆیە هەردەم نموونەیەكی نوێی كاری پیشەوەرانەی میدیاییە.
گۆڤاری(گوڵان) سەلماندوویەتی، كە خودان مۆركی كوولتورێكی رەسەن و نەتەوایەتییە، هەروەها بنەماكانی كاری رۆژنامەوانیی لە رووی راستگۆییەوە ئەرێیانە پیادە دەكات.
بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و نووسەر و خوێنەرانی بەڕێزی گۆڤارەکەتان دەكەین و، دەستی هەوڵ و ماندووبونتان دەگوشین، پشتیوانی خۆمان بۆ پێشكەوتن و بەردەوام بوونی (گوڵان) دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین پاش تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی خۆپارێزی و كۆتایی هێنان بە پەتای كۆرۆنا، بەهەمان گیانی لەخۆبردوویی و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن لە ئەرک و خزمەت و لە گشت روویەكەوە بەرەوپێش بچن. ھەر سەرکوتووبن...
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
22/4/2020
