مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له گوڵان دهكات:
گوڵان.. بەگیانی دیالۆگ و رەخنەگرانەوە خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمان و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی كردووە.
بهبۆنهی (27)همین ساڵیادی دهرچوونی گۆڤاری گوڵانهوه ، مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی تهواوی ستاڤی گوڵان كردووه كه ئهمه دهقهكهیهتی :
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەبۆنەی(27)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان(
بەڕێزان/ سەرنووسەر و کادیر و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان.
ئەمڕۆ گۆڤاری (گوڵان) پێ دەنێتە ساڵێكی نوێی تەمەنی، بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو نووسەران و خوێنەرانی گۆڤارە ئازیزەکەتان دەكەین، ئومێدەوارین دوای رەتدانی ئەو قۆناغەو كۆتاییهاتنی پەتای كۆرۆنا، بەهەمان گیانی پیشەوەرانە و بەرپرسانە بەردەوام بن، بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر پەرە بەپلان و كاروبارەكانتان بدەن.
گۆڤاری(گوڵان) بەدرێژار كاری رۆژنامەوانی هەردەم رەچاوی بەرنامەیەكی رێكوپێك و تایبەت بەخۆی كاریكردووە بۆ خزمەتكردنی كایەكانی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیریی، كە ئەمەش دەسكەوتێكی دیكەیە بۆ رەوتی رۆژنامەگەریی كوردیمان، لەو بوارەشدا جێدەستی دیارە لە سەر گۆڕەپان و لە نێو كاروانی رۆژنامەوانیی و كاری میدیاییدا.
(گوڵان)وەك هەفتەنامەیەكی دیار و بەرچاو خاوەن تایبەتمەندیەكەی خۆیەتی و لەورووەوەش توانیویەتی ژمارەیەكی یەكجار زۆری تۆژەرونووسەر و ئەكادیمی ناسراوی عەرەبی وبیانی و جیهانی لەو گۆڤارە كۆبكاتەوە، هەروەها لەرووی ئیتیكی پیشەوەرانەوە گۆڤاری(گوڵان) پەیرەوی رەوتێكی راست و دروستی كردووە و بەگیانی دیالۆگ و رەخنەگرانەوە خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمان و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی كردووە.
جارێكی دیكە بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمان بۆ سەرخستن و بەردەوامیی و زیاتر پێشخستنی گۆڤاری(گوڵان)دووپات دەكەینەوە و، جەختیش دەكەینەوە لەسەر ئەوەی كار و ئەركی رۆژنامەوان و رۆشنبیران پاڵپشتی و داكۆكیكردنە لە كێشە رەواكانی گەلەكەمان و گەیشتنی بە مافەكانی.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
22/4/2020
