پارێزگارى هه‌ولێر: 24ى نیسان زۆربه‌ى شوێنه‌كان ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/4/2020، د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاى گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر 12ى شه‌وى 23ى مانگ، پابه‌ندین به بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌رچووه، له كاتژمێر 6ى ئێواره تا 12ى شه‌و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وه‌كوو خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت، له كاته‌كانى دیكه‌شدا ئاسانكاریی پێویستمان بۆ كار و كاسبى خه‌ڵك و هاتوچۆى خه‌ڵك كردووه، ئاسانكاریی دیكه‌ش ده‌كه‌ین".
گوتیشى: "هه‌ر ئه‌مڕۆ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر بڕیارمان دا، له سبه‌یه‌وه نۆرینگه‌كانى پزیشكى و نۆرینگه‌ى پزیشكیی ددان به چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك ده‌كرێنه‌وه، هه‌ر شوێنێكیش به ڕێنوێنییه‌كان پابه‌ند نه‌بێت، ڕێكاری یاسایی له به‌رانبه‌ردا ده‌گیرێته به‌ر".
پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "له 24ى ئه‌م مانگه، بڕیاری پێویست له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و ئه‌و شوێنانه ده‌درێت، كه تا ئێستا داخراون، دڵنیاییش ده‌ده‌ینه هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ئێستا له‌لای ئێمه كار و كاسبى و ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك له هه‌موو شتێك گرنتره، له 24ى نیسان زۆربه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى داخرابوون، ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك شوێنى گشتی هه‌ن، هه‌ر به داخراوى ده‌مێننه‌وه".
باسنيوز
