فازڵ میرانی سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له گوڵان دهكات: گوڵان سەرمەشقی داكۆكی كردن بوو لە بەمێژووکردنی راستی و دادپەروەری و ئازادی نەتەوەیەک
به بۆنهی 27 ههمین ساڵیادی دهرچوونی گوڵانهوه كه هاوكاته لهگهڵ یادی رۆژنامهگهری كوردی .. رێزدار فازڵ میرانی سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی ئاراستهی گوڵان و تهواوی رۆژنامهنووسانی كوردستان كردووه كه ئهمه دهقهكهیهتی :
پهیامی پیرۆزباریی به بۆنهی 27 ساڵهی دهرچوونی گوڵانهوه
ههڤاڵی خۆشهویست سهرنووسهری گۆڤاری گوڵان
ههڤاڵانی خۆشهویست له دهزگای گوڵان
بهردهرفهتی دهزانم له ساڵیادی دهرچوونی گۆڤاری گوڵان پیرۆزباییەكی گەرم لە ستافی بەڕێز و تێكڕای ئەو رۆژنامەنووسە بوێر و دڵسۆز و وەفادارانە بكەین، كە لەم گۆڤارەدا و لە ئۆرگان و كەناڵەكانی دیكەی خەباتکار، ئەركی داكۆكی كردن لە ماف و دەستکەوتە نەتەوەییەکانی كورد و وەدەستهێنانی سەروەری و سەربەخۆیی بۆ كوردستانیان كردووەتە رێباز كاری کاری پێشەگەرانە لە پێناویدا تێدەکۆشن .
مایەی خۆشحاڵیی و پێزانینە، كە ناوەندێکی رۆژنامەوانیی وەك (گوڵان) بتوانێت بە درێژایی ئەو 27 ساڵە، ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ و هەستیار بۆ بەرچاو روونی بەخشین بە خوێنەرانی، هەروەها دەروازەیەك بێت بۆ ئاشنا كردنی زیادتری خوێنەری کورد بەگشتی و دەستەبژێر بە تایبەتی، بە جیهانی پڕ لە گێژاوی سیاسەت و چۆنیەتی هەڵكشان و پەڕینەوە، بەرەو ئامانجی نەتەوەیی گەلەكەمان، لە بەدیهێنانی سەربەستی و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و پێشكەوتن لە هەموو بوارەکاندا .
مایەی خۆشحاڵییە كە سالوەگەڕی دەرچوونی (گوڵان)، هاوكاتە لەگەڵ 122ـەمین ساڵیادی رۆژنامەنووسیی كوردی، ئەو كاروانە پڕ لە سەروەرییەی بوو بە بەشێك لە تێكۆشانی گەلی كورد بۆ سەلماندنی كەسایەتی و كولتوور و زمانی نەتەوەیەكی دێرین، كە بە دێژایی مێژوو، هەم زلهێزانی جیهان ماف و بوون وشارستانیەتیان لێ زەوت کردووە، هەم گەڵ و دەوڵەت نەتەوەی دەوروبەری، هەوڵی نكووڵی و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و فەرهەنگی و زمانی جوگرافیان داوە .
ئا لێرەدا، لە پێناوی بەرگریهکی پیرۆز، دەستەبژێر و رۆشەنبیر و پێنوس بەدەستی كورد بۆ رەت كردنەوەی ئەو ستەم و پێشێلکاریە مەزنەی بەرابەر بە ناسنامەی كوردبوون بەڕێوە دەچوو، هاتە دەست و بە دەرکردنی رۆژنامەی (كوردستان)، وەك دەسپێكی كاروانی رۆژنامەنووسیی كوردی تا دەگاتە سەدان رۆژنامە و گۆڤاری كوردی دیکە، هەمیشە لە سەنگەری داكۆكی كردن لە ناسنامە و كولتوور و زمانی نەتەوەكەیان بوون.
ئێمە كە لە یەك كاتدا بە ساڵیادی دوو بۆنەی مەزنی نەتەوەكەماندا تێدەپەڕین، بە باوەڕ و متمانەیەكی زیاترەوە دەڕوانینە ئاییندەی گەل و وڵاتەكەمان، پێشمان وایە یەكدەنگی و تەبایی نێو ماڵی كورد، رەمزی گەیشتنی نەتەوەكەمانە بە تەواوی مافەكانی وەك هەر نەتەوەیەكی دیكەی ئەم جیهانە. لەم پێناوەشدا رۆژنامەنووسانی كوردستان ئەرك و بەرپرسایەتییەكی گەورەیان لە ئەستۆدایە، سەبارەت بە داكۆكی كردن لە راستی و پەیوەست بوون بە پرسی کورد و كوردستان، كە پرسێكی رەوایە و داكۆكی كردن لە رەوایەتیی ئەم پرسە، بۆ خۆی سەروەرییەكی گەورەیە بۆ هەموو مرۆڤێك بە تایبەت توێژی رۆژنامەنووسان، كە لە زۆر بواردا سەرقافڵەی كاروانی تێكۆشانی نەتەوەیی و نیشتیمانین.
سڵاو لە هەموو رۆژنامەنووسانی كوردستان بە گشتی و، سەرنووسەر و تەواوی كارمەندانی گۆڤاری گوڵان بهتایبهتی، كە سەرمەشقی داكۆكی كردنن لە بەمێژووکردنی راستی و دادپەروەری و ئازادی نەتەوەیەک کەویژدانی مرۆڤایەتی بەرابەر مافەکانی کەمتەرخەمبووە .
فازڵ میرانی
21ی نیسانی 2020
