لە کەلار هاونیشتمانییەک خۆی کوشت

لە کەلار هاونیشتمانییەک خۆی کوشت
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشممە 20-04-2020 لە گەڕەکی بەردەسووری کەلار کۆتایی بە ژیانی دەهێنێت.

پۆلیسی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دوای گەیشتنی مەفرەزەکانمان بە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت ئەو هاونیشتمانییە خۆی هەڵواسیوە.

لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، ئەو کەسە ناوی "ل. ک. خ."ـە و لەدایکبووی ساڵی 1984ە.

پۆلیسی گەرمیان باس لەوە دەکات، بە گوتەی خێزانی کەسی کۆچکردوو دوای ئەوەی منداڵێکیان چەند مانگێک لەمەوپێش بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدات، کاریگەری لەسەر باری دەروونیی باوکی دادەنێت.

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەسە ئەمڕۆ بە تەنیا لە ماڵەوە بووە و خۆی هەڵواسیوە.

پۆلیسی گەرمیان باس لەوە دەکات کە پەڕاوی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.


دەقی راگەیێندراوی پۆلیسی گەرمیان:

هاوڵاتیەک خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی خۆکوژی لەگەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار دوای گەشتنی مەفرەزەکانمان بەشوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی ( لؤی کەنعان خورشید ) لەدایکبووی 1984 بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی خێزانی ناوبراو دوای ئەوەی چەن مانگێک لەمەوپێش منداڵێکیان بەڕوداوی هاتووچۆگیانی لەدەستداوە کاریگەری لەسەرباری دەرونی باوکی دروست کردوە ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتێکدا بەتەنها لەماڵ بووە خۆی هەڵواسیوەوگیانی لەدەستداوە.

لە ئێستا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆڕوداوەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوەش دەستی پێ کردوە.

مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2020\4\20











رووداو
Top