سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا لە دەربەندیخان چاکبوونەتەوە
ناسیح مەلا حەسەن، قایمقامی دەربەندیخان راگەیاند "لە کۆی 33 تووشبووی کۆرنا لە سنووری قەزای دەربەندیخان هەموویان چاکبوونەتەوە".
قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، ئەوانەی پێشتر تووشبوون گەڕاونەتەوە نێو ماڵەکانی خۆیان و تەندروستی چاکبووەکانیش جێگیرە و هیچ گرفتێکی تەندروستییان نییە.
ناسیح مەلا حەسەن ڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان کە "ئێستا هیچ کەسێک لە دەربەندیخان هەڵگری کۆرۆنا نییە و ژیان ئاسایی بووەتەوە". دەشڵێت "بەشی زۆری بەربەستی سەر شەقامەکان لادراوون".
یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە دەربەندیخان 21-03-2020 تۆمارکراوە.
رووداو
