مامۆستا سه‌لاح به‌دره‌دین پیرۆزبایی له گوڵان ده‌كات
به‌رێز سه‌لاح به‌رده‌دین سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسی دیاری كوردستان ، یه‌كێكه له‌و هاوڵاتیانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كه هه‌موو كوردستانی گه‌وره به ماڵی خۆی ده‌زانێت و ، بێجگه له‌وه‌ی زیاتر له 60 ساڵه له‌م كاروانه به‌رده‌وامه ، له هه‌مانكاتدا چه‌ندین سه‌نته‌ری رۆشنبیری سیاسی دامه‌زراندووه و كه دیارتریان سه‌نته‌ری ( كاوه) یه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی رۆژنامه‌گه‌ریش، له‌سه‌ر ئاستی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی قه‌ڵه‌مێكی بوێر و دیاره ، به بۆنه‌ی 27 مین ساڵیادی گوڵانه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ ناردووین كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
27 هه‌مین ساڵیادی گوڵان پیرۆزبێت
بۆ برای به‌رێزم كاك فه‌رهاد محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ر وته‌واوی ستاڤی گۆڤاری گوڵان
به‌بۆنه‌ی بیست و حه‌وت ساڵه‌ی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان پیرۆزبایه‌كی گه‌رم له به‌رێزتان و هه‌موو كارمه‌ندانی ده‌زگای گوڵان ده‌كه‌م ،، ئێمه ده‌زگای گوڵان به ده‌زگای خۆمان ده‌زانین ،، وه‌ك ده‌زگایه‌كی رامانی سیاسی و رۆشنبیری له كوردستانی باشور و كوردستانی گه‌وره سه‌یری ده‌كه‌ین.. جارێكی دیكه پیرۆزبایت لێ ده‌كه‌م و هه‌ر سه‌ركه‌توو بن
20ی نیسانی 2020
سه‌لاح به‌دره‌دین
