سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەکات

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەکات
به‌بۆنه‌ی 27 هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵانه‌وه‌ ,, سه‌رۆك مسعود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ستافی گوڵان كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەکات

‎به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

‎به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی گۆڤاری گوڵان

‎سڵاو و ڕێز

‎بەبۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم.

‎گوڵان، دوای ٢٧ ساڵ، وێڕای ئەو هەموو دۆخە ناهەموارەی بەسەر گەل و وڵاتەکەماندا هاتووە، بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ بووە و تا ئێستایش لە ناوە هەرە درەوشاوەکانی ڕاگەیاندنی کوردستانە. ڕۆڵی ئێوە لە ماوەی کارکردنتاندا دیار و کاریگەرە و هەوڵ و ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنم.

‎دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

مسعود بارزانی

٢٠ـی٤ـی٢٠٢٠

Top