لە سنووری كەركووك دەست بەسەر دوو مۆڵگەی داعشدا گیرا

لە سنووری كەركووك دەست بەسەر دوو مۆڵگەی داعشدا گیرا
لە سنووری پارێزگای كەركووك، دەست بەسەر دوو مۆڵگەی چەكدارانی داعشدا گیرا.

بەپێی زانیارییەكان لە سنووری قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك، هێزێكی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، دەستیان بەسەر دوو مۆڵگەی چەكدارانی داعشدا گرتووە كە خواردەمەنی و پێخەف و جلوبەرگی تێدا بووە.

هاوكات ئەوەش زانراوە، هەمان هێز و لە هەمان ناوچە دەستیان بەسەر چەند بۆمبێكی چێندراو و چوار گوللە هاوەنی داعشدا گرتووە.

لەلایەكی ترەوە درەنگانی شەوی یەكشەممەی ڕابردوو 19/4/2020، چەكدارانی داعش لە سنووری گوندی (مەریەم بەگ)ی ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای كەركووك، هێرشیان كردە سەر هێزێكی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق.

لە ئەنجامدا رووبەڕووبوونەوەی چەكداری کە لە نێوانیاندا دروست بووە، كوژراو و برینداریش لە هەردوولا كەوتووەتەوە.








باسنیوز


Top