فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری وەرتێیان بۆردومان كردەوە

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری وەرتێیان بۆردومان كردەوە
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانووی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) بەرزاییەکانی چیای "دڕەبی"ان لە سنووری ناحیەی وەرتێ‌ بۆردومان كرد و زیانی گیانیی بۆ هاووڵاتیانی سڤیل نەبووە.

لەمبارەوە موسلیح زرار، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ سەر بە قەزای ڕواندز رايگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20/4/2020 بە بیانووی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ناوچەكەدا، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا، بۆ جارێكی دیكە بەرزاییەكانی شاخی "دەڕەبی"یان لە نێوان (زینی وەرتێ‌ و زارگەڵی) بۆردومان كردووە".

ئەوەشی ئاشكرا كرد: "ئەو بۆردومانەی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، زیانیگیانیی بۆ هاووڵاتیانی سڤیل نەبووە، سەبارەت بە زیانەكانی (پەكەكە)ش تائێستا دیار نییە ئایا زیانی گیانی ئەوانی هەبووە یان نا".










باسنیوز



Top