یەکێتی زانایانی ئایینی باسی هەوڵی كردنەوەی مزگەوتەكانی كوردستان دەكات
لە راگەیەندراوێكی یەكێتییەكەدا هاتووە "سوپاس بۆ خوای گەورە کوردستان بەرەو کەناری ئارامبوونەوە هەنگاو دەنێ، بەڵام هێشتا لایەنی مەعنی و فەرمی هیچ پەیامێکی لەبارەی نەمانی مەترسی کۆرۆنا لە هەرێم رانەگەیاندووە. دڵگرانی زانایانی ئایینیشمان پێگەیشتووە، لە پەرۆشیان بۆ خزمەتی دین و کردنەوەی مزگەوت تێدەگەین".
لە كۆتاییشدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە كە دڵنیایی دەدەن بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستا و تایبەتمەندی مانگی رەمەزان، لەگەڵ لایەنی پەیوەندار لەسەر هێڵن و هەوڵی پێویست لەمبارەوە دەدەن.
باسنيوز
