قایمقامى هه‌ولێر: هه‌ندێك ئاسانكاریی دیكه‌ش ده‌كرێن
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر، ڕایگەیاند: "چەند ئاسانکارییەکیان کردووە بۆ ئەوەی خەڵک کار و کاسبیی خۆیان بكه‌ن، به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا ڕۆژی 23ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئێمه كۆمه‌ڵێك ئاسانكاریمان كردووه و ژماره‌یه‌ك شوێن كراونه‌ته‌وه".
گوتیشى: "بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه ئیتر خۆپارێزی نه‌كه‌ن، ده‌بێت قۆناغ به قۆناغ بڕیار بده‌ین و ژیان ئاسایی بكه‌ینه‌وه، كه له هه‌موو جیهانیشدا وایه و هێشتا ڤایرۆسه‌كه‌ش بوونی هه‌یه، ئێمه كۆمه‌ڵێك داواكاریمان پێ گه‌یشتووه به تایبه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی دووكانه‌كانی سه‌ر شه‌قامى 30 مه‌تری و چەند شوێنێکی دیكه، دیراسەی ئەو داواکارییانە دەکەین".
قایمقامی قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئەوەشی خستە ڕوو، ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاری داوە بە چەند مەرجێک پیشه‌سازییه‌كانی باكوور و باشوور، لە 21ی 4 بکرێنەوه، هه‌ر داواكارییه‌كیشمان پێبگات، كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به‌پێی ڕێنوێنییه‌كان بڕیار ده‌ده‌ین، بریار وايه هەندێک ئاسانکاريی دیكه‌ش بکرێن و چەند شوێنێکی دیكه‌ش بکرێنەوه".
باسنيوز
