پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کرد
لەدیدارەکەدا باس لە پێداویستییەکانی کەمپەکانی ئاوارەکان کرا و تیشک خرایە سەر ئەوەی بە هەماهەنگی و هاوکاری یەکتر پێویستە هەموو هەوڵەکان بخرێنەگەڕ لەپێناو دابنکردنی پێداویستییەکانی ئاوارە و لێقەوماوان کە سەرباری ئەو بارودۆخەی خۆیان تێیدان، ئێستاکەش بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوە و ڤایرۆسی کۆرۆنا ژیانی و گوزەرانییان قورستر بووە، لەو بارەیەوە بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد کە بەردەوام و بەتایبەتیش لەو مایەدا بەجدی و دڵسۆزییەوە لە خەمی پیداویستی و کەم و کوڕی و چارەسەری گرفتەکانی ئاوارە و لێقەوماواندا بووە، هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە وەک وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئامادەیی هەموو هەوکاری و هەماهەنگییەکین لەگەڵ پارێزگای هەولێر.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، باسی لەوەکرد کە ئەو دۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووبەڕووی بوینەوە ئاسان نەبووە، بۆ بەرگرتن و خۆپارێزیش لەم ڤایرۆسەشەوە ئەرکێکی قورس کەوتۆتە سەر شانی یەکە ئیدارییەکان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆیە سوپاسی ئێوە دەکەین کە لەم کاتەدا هاتوون هەماهەنگی و هاوکارمان بن، پارێزگاری هەولێر، جەختیشی لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کردەوە.
