وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/4/2020، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیكترونی بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر ڕاگیرا".
دوێنێ شه‌ممه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێگه‌پێدانى ئه‌لیكترۆنى بۆ هاتوچۆى نێوان شاره‌كانى خسته كاره‌وه و له ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه دا، هاووڵاتییان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه (moi.gov.krd) داواى ڕێگه‌پێدانى ئه‌لیكترۆنى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر سیسته‌مه‌كه‌یان ڕاگرت.
باسنيوز
