هۆشداریی دەدرێتە هاووڵاتییانی گەرمیان
ھەردی سەرکەوت، بەرپرسی راگەیاندنی، قایمقامیەتی کەلار رایگەیاند، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پایسکیل لەناو بازاڕی کەلار قەدەغەیە و پێویستیشە دوکاندارەکان پێش کاتژمێر 6ـی ئێوارە دوکانەکانیان دابخەن.
هەردی سەرکەوت هەروەها رایگەیاندووە، بەپێی رێنماییەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، نابێ هیچ کەسێک لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە تا 12ـی شەو، لە شەقامەکان بێت و هەر کەسێک پابەندی ئەو رێنماییە نەبێ سزا دەدرێ.
بەرپرسی راگەیاندنی قایممقامیەتی کەلار ھۆشداریشی دا هاووڵاتییان و رایگەیاند، ئەگەر ھاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان نەبن، ئەوا ” ناچار دەبین بەو ئاسانکاریانەدا بچینەوە“، کە بۆ ژیان و کاسبیی خەڵک کردوویانە.
باسنیوز
