کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەستی پێکرد

 کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەستی پێکرد
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق لەکۆبوونەوە دایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و ئێستا لەگەڵ سامر غەزبان، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری نەوت و فواد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە کۆبوونەوە دان.

پێشبینیش دەکرێت شاندەکە لەگەڵ مستەفا کازمی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ لە عێراق کۆببنەوە.

رۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ غەزبان رای گەیاندبوو کە شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بڕیاری ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت سەردانی بەغدا بکات.







باسنيوز
Top