بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران: سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران بەتەواوی کۆنترۆڵ کراون

 بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران: سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران بەتەواوی کۆنترۆڵ کراون


بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بەتەواوی کۆنترۆڵ کردووە.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، هەموو هەوڵێک دەدا بۆ رێگرتن لە کاری قاچاغچێتی لەسەر سنوورەکان.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی هەروەها رایگەیاندووە، لە هەر شوێنێک هەست بکرێ کاری قاچاغچیەتی دەکرێ، ئەوا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێزی بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌كات و كۆنترۆڵی ده‌كات، چونكه‌ له ‌زۆر شوێن هه‌وڵ ده‌درێت كه‌ قاچاغی بكرێ“.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ”لە مەرزی کێڵێ و چەند شوێنێکی دیکە“ هەوڵ دەدرێ قاچاغچیەتی بکرێ، ئەگەر سنوورە داخراوەکان بەهێز کۆنترۆڵ نەکرێن.











باسنيوز
Top