سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه: فشارێكی زۆر له‌سه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه دروست کراوە
سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، فشارێکی زۆر لەسەر وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست کراوە کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پۆستەکەی دایە و رای گەیاند کە بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگە هێزە هاوبەشەکان رەوانەی زینی وەرتێ کراون.
ریڤینگ هروری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان راگەیاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه و بریكاری وەزارەتی پێشمه‌رگه قسه‌ی كردووه له‌باره‌ی زینی وه‌رتێ، ”ئه‌وه‌ی هه‌موومان جه‌ختمان لێكرده‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی هاتنی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی سنوور گیران و بڕیاره‌كان و رێكاره‌كان بۆ یه‌كه‌مجاره له سه‌رتاسه‌ری هەرێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه درا و خرایه باری جێبه‌جێكردنه‌وه“.
ڕوونیشی کردەوە، بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌رمانی قاچاغ و خه‌ڵكیان تێدا بە نایاسایی دەهێنایە ژوورەوە، داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا کە چاوخشاندنەوەیەک بە هەندێک ناوچەدا بکات، سه‌رئه‌نجام ”به بڕیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕیار درا هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له زینی وەرتێ جێگیر بكرێن، چونكه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس له ئه‌رك دابوون له‌ناو شاره‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زیری پێشمه‌رگه راسپێردرا و ئه‌ویش لیوای 7ی سەر بە وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ی نارده ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به گه‌یشتنی ئه‌و هێزه، دەستێوەردانی حزبی په‌یدا بوون، له كاتێكدا ئه‌و هێزه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه و وه‌زیری پیشمه‌رگه‌ش سه‌ركردەیەکی یه‌كێتییه و به فه‌رمانی ئه‌و چوون".
دووپاتیشی کردەوە کە تەواوی ئەو هێزەی نێردراوەتە زینی وەرتێ، سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و به فه‌رمانی وه‌زیر جووڵێنراون، ”ئێستاش سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پۆلیس و هاتوچۆ و ناوخۆ له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ كاریان كردووه هه‌ر وه‌ك چۆن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش به‌فه‌رمانی وه‌زیره، چۆن ده‌كرێت رێگری لێ بکرێت؟“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە له سنووری زینی وه‌رتێ قاچاغی به چه‌ك و ده‌رمان و ”شتی مه‌ترسیدار“ه‌وه كراوه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی دروست ببوو، ئه‌و ناوچه‌یه سنووری بووه و په‌كه‌كه و حزبی دیكه‌شی لێ بووه، بۆیه ”ده‌بێت ئه‌وێ بكرێته ناوێك بۆ ئه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵ بكرێت، تا كوردستان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به راشكاوانه بڵێم له‌و سنوورانه‌وه ڤایرۆرسی كۆرۆنا هاته ژوره‌وە“.
سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گلەیی لەوە دەکات کە ”زۆر جار هه‌ڵوێستی حزبی، كاردانه‌وه‌ی خراپ له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست ده‌كه‌ن، بۆیه وه‌زیری پێشمه‌رگه ره‌نگه فشاری له‌سه‌ر هه‌بێت، چونكه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناویه‌تی، هه‌نگاوی باش بووه، به‌ڵام دیاره پاش ئه‌م بڕیاره‌ی، پرسی ناوچه‌گه‌ری هاتوه‌ته ئاراوه و فشاری حزبی له‌سه‌رە، ره‌وشی كوردستان مه‌ترسیداره و داعش خۆی رێك ده‌خاته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م گرفتانه تێپه‌رێنین و گرژییەکان هێور ببنەوە“.
پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردبوو کە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا، هێزێکیان بە شێوەیەکی کاتی رەوانەی زینی وەرتێ کردووە. بەڵام یەکێتی بە بیانووی جیاجیاوە، هێزێکی چەکداریییان بە ئاڵای رەنگاوڕەنگی حزبییەوە لەبەرامبەر هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە جێگیر کرد.
باسنيوز
