هاووڵاتییانی كەركووك لەباتیی حكوومەت نێوان شۆستەکان چاک دەکەن

هاووڵاتییانی كەركووك لەباتیی حكوومەت نێوان شۆستەکان چاک دەکەن
هاووڵاتییانی گەڕەكێكی شاری كەركووك لەجیاتی حكوومەت، خۆیان نێوان شۆستەی گەڕەكەكەیان جوان دەكەن.

پێشتر حكوومەتی خۆجێی سەپێندراوی كەركووك، لە چەند شوێنێكی گشتیی شارەكە و لەسەر شۆستەی نێوان شەقامەكان بە دوو قۆناغ فەرشی نایلۆنی سەوز كە بۆ یاریگا بچووكەكان بەكار دەهێنرێت دانا.

ئەوەش ناڕەزایی زۆری لێ كەوتەوە كە هەم ژینگە پیس دەكات و هەمیش جوانییەكی كاتی دەبەخشێت، بۆیە ئێستا لە هەندێك گەڕەك بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە خەڵك زیاتر لە ماڵەوەیە و كار و كەسابەتیش نەماوە، هاووڵاتییان لە سنووری گەڕەكەكانیان سەرقاڵی رێكخستن و رازاندنەوەی شۆستەكانن.












باسنيوز



Top