شاندێكی عێراق سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات
به‌پێی زانیاریه‌كان، بڕیارە شاندەكەی شانه‌ی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی هه‌ولێرەوە بگەنە هه‌رێمی كوردستان.
بڕیارە شاندەكەی شانه‌ی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ شوێنی كەرەنتینكراوان و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سلێمانی و هەولێر بكەن
شاندەكە لەلایەن، حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كە سەرۆكی شانه‌ی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایه سەرۆكایەتی دەكرێت و وەزیری تەندروستی عێراق یاوەری دەكات و بڕیاره له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ناوخۆ و بەرپرسانی تەندروستی هەرێم كۆببنه‌وه.
هەر بەگوێرەی بەرنامەی سەردانەكە، بڕیارە شاندەكەی شانه‌ی روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ شوێنی كەرەنتینكراوان و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سلێمانی و هەولێر بكەن.
خه‌ندان
