وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هۆشداری به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌دات
بە گشتاندنێکی وەزارەتی رۆشنبیری کە تێیدا هۆشداری دەدرێتە ده‌زگاكانی راگه‌یاندن کە پابه‌ندی یاسای ژماره 4ی ساڵی 2019 (یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان - عێراق ) بن.
ئەوەیش خراوەتە روو، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك ریكلام كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و رێكخراوه‌كانی ژنانی به‌دواداهات، كه پێچه‌وانه‌ی ئادابی گشتی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن (بینراو و بیستراو) پابه‌ندی یاسای ژماره 4ی ساڵی 2019 ی (یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان - عێراق) بن، ئه‌و ریكلامانه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاشته‌وایی خێزان و كۆمه‌ڵگا نه‌بێت و نه‌بێته هۆی روشانی پێگه‌ی ئافره‌ت.
باسنيوز
