گۆڕانکاری لە 47 پۆستی لقی کەرکووکی کۆمپانیای پڕکردنی غاز کرا
سەرچاوەیەك کە ناوی لەناو گۆڕانکارییەکاندایە و نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت راگەیاند، پێشتر رێژەی کورد لەو پۆستانەی کە گۆڕانکاری تێدا کراوە 42 پۆست بوو، ئێستا کراوتە 32.
وهك ئاشكراشیكرد، لە گۆڕانکارییەکەدا پۆستە هەستیارەکان چەندین سەرۆك بەش کە پێشتر کورد بەڕێوەی بردووە، ئێستا لە کورد وەرگیراونەتەوە و دراونەتە عەرەب و تورکمان و لەشوێنی ئەو پۆستانەش، پۆستی لاوەکی بەکورد دراون، کە هیچ کاریگەرییەکیان نییە.
گوتیشی جگە لەمە پێشتر ئەو پۆستانەی بەدەست کوردەوە بوون، زۆربەیان خەڵکی بە ئەزموون و خاوەن بڕوانامەی باڵا بوون، بەڵام ئێستا لەبری ئەوان خەڵکانێك دانراون بڕوانامەی ئامادەیی و پەیمانگهی تێدایە و لەسەر رێژەکەش ئەژمارن.
ههروهها دووپاتی كردهوه، ئەو لێژنەیەی کە هەڵساون بە ئەنجامدانی گۆڕانکاریەکان، تۆرهان موفتی سەرپەرشتی دەکات، کە تورکمانێکی شیعە مەزهەبە و هیچ کوردێکی تێدا نییه و لە گۆڕانکاریەکاندا بەشێکیان خزم و نزیکی خۆی دانراون و بەشێکیشیان لە راکان جبوورییەوە نزیکن.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: پێویستە بەرپرسان و نوێنەرانی کورد ئەم پلانە رەتبکەنەوە و بەم گۆڕانکاریە رازی نەبن، چونکە لە بەرژەوەندی عەرەب و تورکمانە و کورد فەرامۆش کراوە.
K24
