لە هەولێر بڕیاری کردنەوەی بەشێک لە شوێنەکان دەدرێت
بەپێی نووسراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر فرۆشگەکانی شیرەمەنی و چەرەزات بە دیلیڤەری و لە دەرەوەی سنووری شەقامی 30ی مەتری بەپێی مەرجە تەندروستییەکان دەکرێنەوە.
رۆنگۆڕ و پەنچەرچی و شەریکاتی (صیانەی) ئۆتۆمبێل لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە دەکرێنەوە، جگە لە ناوچە پیشەسازییەکان کە بۆیان نییە کراوەبن.
بەشێک لەو شوێنانەی کە لە هەولێر دەکرێنەوە بەم شێوەیەن:
- کردنەوەی مارکێت، نانەواخانە، سەمونخانە، گۆشتفرۆش و سەوزەفرۆش.
- کردنەوەی چێشتخانە، شیرنەمەنی و چەرەزات بە دیلیڤەری و بەپێی مەرجە تەندروستییەکان/لە دەرەوەی سنووری شەقامی 30 مەتری.
- ئۆتۆمبێلی دابەشکردنی غازی ماڵان، تەنکەری زێراب و ئاوەڕۆی پیسیی ماڵان.
- ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ماست و بەروبوومە شیرییەکان.
- کردنەوەی رۆنگۆڕ و پەنچەرچی و شەریکاتی (صیانەی) ئۆتۆمبێل لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە، جگە لە ناوچە پیشەسازییەکان کە بۆیان نییە کراوەبن.
- کردنەوەی کارگەکان و پرۆژەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و بیناسازی بە مەرجی نەبوونی هیچ گردبوونەوەیەک لەکاتی کارکردندا، بەپێی مەرجە تەندروستییەکان.
- کرانەوەی سەرتاشخانەی پیاوان بەمەرجێک، چوار کەس زیاتر لە ژوورەوە نەبن بە سەرتاشەکەوە.
- هەڵگرانی مۆڵەتی فەرمیی کشتوکاڵ (بنەتۆو، قڕکەر، پەین، ئالیکفرۆش و شوێنەکانیان).
- ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی دەرمانی کۆگاکان بۆ دەرمانخانەکان.
- ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی کەلوپەلی خۆراک و کەرەستەی پاککەرەوە بۆ مارکێتەکان، بەپێی مەرجە تەندروستییەکان.
- کردنەوەی نۆرینگەکانی ڤێتەرنەری بەپێی مەرجە تەندروستییەکان.
- گۆشتگە کراوە دەبێ و ئۆتۆمبێلی بارکردنی گۆشتی گۆشتگەش رێگەپێدراوە.
- کۆمپانیاکانی گەیاندنی دیلیڤەری و پۆست.
- سەربڕخانەی مریشک لە پێنج ئۆتۆمبێل زیاتر رێگەیان پێنادرێت، بەمەرجی پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەریی پارێزگای هەولێر.
رووداو
