ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵاتن

ئاگادارییەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵاتن
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی بۆ ئەو خوێندکارانە بڵاوکردووەتەوە کە لە دەرەوەی وڵات بەهۆی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیریانخواردووە و داوادەکات بەپێی ئەو خشتەیەی راگەیێندراوە کاتەکانیان رێکبخەن بەمەبەستی گەڕانەوەیان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کردووەتەوە، پێویستە کاتەکانیان بەپێى خشتەى دیاریکراو رێکبخەن بەمەبەستى ئەنجامدانى ئامادەکارى و ئامادەبوونیان لە فڕۆکەخانەى وڵاتەکان بەمەبەستى گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان.

ژمارەیەک لەو قوتابی و خوێندکارانەی کە بەمەبەستی خوێندن روویان لە دەرەوەی وڵات کردووە، بەهۆی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیریانخواردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار لە حکومەتى هەرێمی کوردستان، حکومەتى عێراقى و پەرلەمانتارانى کورد لە بەغدا لە ھەوڵدایە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی عێراقی و ئەو وڵات و شوێنانەی کە قوتابی و خوێندکارانى هەرێمى کوردستان تێیاندا دەخوێنن.

بۆ بینینی خشتەی راگەیێندراو بۆ رێکخستنی کاتی قوتابی و خوێندکاران کلیک بکە









رووداو
Top