پارێزگای هەڵەبجە رێگە بە هاتووچۆی تەکسی دەدات
لە راگەیێندراوێکدا کە ئیمزای ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکەی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە "دوکانی وشکەفرۆش، فیتەر، رۆنگۆڕ، کارەبایی، ئەلکتۆرنی و جلوبەرگ دەکرێنەوە، لە کاژێر 6ی بەیانی بۆ کاژێر 2ی پاشنیوەڕۆ، بەمەرجێک پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە".
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، چێشتخانە و کەبابخانەکان تەنها دەتوانن بەشێوەی دیلیڤەری/گەیاندن لە کاژێر 6ی بەیانی بۆ کاژێر 2ی پاشنیوەڕۆ کراوەبن و پابەندی رێنماییەکان بن.
رووداو
