وەزیری تەندروستی: بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان چەند شوێنێک دەکرێنەوە
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا راشیگەیاند "حکومەتی عێراق پارەی بۆ هەڵەبجە تەرخان نەکردووە و 500 ملیۆن دینار لە بەشە بودجەی دیوانی وەزارەتمان بە هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەدەین".
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد "عێراق سێ ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە".
رووداو
