ئیلام.. 25 کرێکاری کورد لەسەر کار دەرکران

ئیلام.. 25 کرێکاری کورد لەسەر کار دەرکران
صبەپێی زانیارییە خۆجێیەکان لە پارێزگای ئیلام، 25 کرێکاری کورد کە لە پێترۆکیمیای ئیلام کە وەک هێزی گەنج دێنە ئەژمار، لەم قەیرانەدا لەسەر کارەکانیان دەرکراون، لە حاڵێکدا کەسانی ناخۆجێی لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە هاتوون و دەرفەتی کاریان لێ ئەستاندوون.

بەرپرسی نوێ و ناخۆجێی کۆمپانیای پێترۆکیمیای ئیلام چەندین کەسی ناخۆجێی و خانەنشینی لە پۆستی جۆراجۆر لەم کۆمپانیایە داناوە، لە حاڵێکدا ئەم کەسە خۆجێییانە لە سەرەتای دامەزاراندنی ئەو کۆمپانیایەوە ، سەرەڕای ئەوەی زۆریان سەختی و دژواری چێشتبوو و زیانی زۆریان بەرکەوتبوو، هەر درێژەیان بە کارەکەیان دەدا، بەڵام بە هێنانی کەسانی ناخۆجێیی ئێستا لەسەر کارەکانیان دەرکراون.

زۆربەی هەرە زۆری کرێکاران و کارمەندانی پارێزگای ئیلام لە کەسانی ناخۆجێی پێک هاتووە و هیچ دەرفەتێک بۆ کرێکارانی کورد لەو پارێزگایەدا نییە و بەردەوام مافی کرێکارانی خۆجێی و کورد پێشێل دەکەن.

ساڵی پاریش کە کۆمەڵێک کرێکاری دەرکراوی کورد لەو کۆمپانیایە، داوای یاساییان تۆمار کردبوو، دواتر دەستگیر کران و ١٥ کەسیان بە ٩ ساڵ بەندکراون و هەمووشیان بە لێدانی هەزار و ١١٠ قامچی لەلایەن دادگای ئێرانەوە مەحکووم کران.










باسنيوز


Top