حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاریی هاوکارییەکان لەبارەی پەتای کۆرۆنا ئاشکرا دەکات
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی فەرمانگەکە ، ئەو ھاوکارییانەی لە کاتی قەیرانی کۆرۆنادا گەیشتوونەتە دەست حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەی خوارەوە بووە:
یەکەم: کۆمەک (تبرعات)
تاكو ئێستا ٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار کۆمەک كراوه بۆ هەژماری ناوەندیی ئەنجوومەنی وەزيران، ئەم پارەیە بۆ كڕينى خۆراک و دەرمان تەرخان دەکرێ و دواتر بەسەر هەموو پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بە پێی رێژەی دانیشتووان دابەش دەکرێ.
دووەم: بەغدا سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری ناردووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی کردووە تاوەکوو بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێ.
سێیەم: رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هيچ بڕە پارەیەکی کۆمەک نەكردووە، تەنها هەندێك ئامێر و کەرەستەی تەندروستی رادەستی وەزارەتی تەندروستی کردووە.
چوارەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕيارى داوه ٦٠٠ مليار دينار بەسەر خەڵکی هەژار دابەش بکات، ھەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی كردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هيچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.
باسنیوز
