وەزیری تەندروستی پێشنیازی وەزارەتەکەی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ئاشکرا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشکرای کرد، داوایان کردووە قەدەغەی هاتوچۆ بە ئاسانکاریی نوێوە درێژ بکرێتەوە.
ڕوونیشی کردەوە کە داواکارییەکانیان رادەستی وەزارەتی ناوخۆ کردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری پێویست لەمبارەیەوە دەدرێت.
لەبارەی هاوکارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش، وەزیری تەندروستی رای گەیاند: ”تائێستا رێکخراوەکە هیچ هاوکارییەکی دارایی راستەوخۆی نەکردووین، تەنیا بە راهێنان و هەروەها چەند کەلوپەلێکی وەک ماسک و پێویستیی دیکەی پزیشکی هاوکارییان کردووین“.
باسنیوز
