لە هەڵەبجە دوو کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە هەڵەبجە دوو کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو هاونیشتمانیی دیکە لە هەڵەبجە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەڵەبجە گەیشتە 22 کەس.

راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵ، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن. ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 تووشبوو کە 8 تووشبوو چاکبووینەوە و گەڕاینەوە ماڵەوە.

وەزارەتی تەندروستی
15 نیسان ٢٠٢٠









رووداو
Top