تاوانی گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەکەدار دەکا
زیا پەترۆس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، رای گەیاند، کەیسی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی لایەنێکی نێودەوڵەتی وەردەگرێت، چونکە ”ئه‌مڕۆ فۆكس له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هەیە، به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه جوانانه‌ی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ئه‌نجامی داوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتییەوە، چونكه له ڕێكه‌وتننامه نێودەوڵەتییەکان و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیش بەپێی ماده ٢١ بڕگه‌ی سێیه‌م، ڕێگه پێ نه‌دراوه كه په‌نابه‌ری سیاسیی هه‌ر وڵاتێك، نابێت ڕاده‌ست بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوویدابێت، پێشێلكاریی مافی مرۆڤ و ده‌ستووری عێراقیشە".
ئەوەشی روون کردەوە: ”كاتێك زانیم ئه‌و كه‌سه له‌سێداره دراوه، بەدواداچوونمان كرد، داوام له بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و پێنجوێن كرد، به‌خێرایی ڕوونكردنه‌وه بده‌ن تا بزانن حه‌قیقه‌ت چۆنه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كسه‌ر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕاسپارد بۆ به‌دواداچوونی ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه".
زیا پەترۆس لە لێدوانەکەیدا بۆ بەشی کوردیی (دەنگی ئەمریکا) داوای لە داواکاری گشتی کرد، لەسەر ئەم بابەتە بێتە سەرهێڵ. گوتیشی: ”نابێت سكاڵا تۆمار بكه‌ین، چونکە هه‌ر كه‌سێك كه سكاڵا بنووسێ، ده‌بێ به‌ڵگه‌ی هه‌بێت، ئێمه تا ئێستا ئه‌و به‌ڵگانه‌مان به ده‌ست نه‌كه‌وتووه كه بابه‌ته‌كه چۆنه. ئه‌مه دۆسیەیەکی گشتییه و په‌یوه‌ندیداره به هه‌رێمی كوردستان، پێویسته داواكاری گشتی بێته سه‌ر خه‌ت".
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ لە جنێف، کەیسەکەی مستەفا سەلیمی باس بکرێت، ”ئه‌گه‌ر بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م كه‌یسه بدرێت، كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌چاوێكی خراپ سه‌یری ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێودهوڵهتیبهوه".
دووپاتیشی کردەوە کە كۆمه‌ڵێكی مافی مرۆڤ له ئەورووپا داوایان كردووه، له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی جنێف كه به‌شێكه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كاتیان وه‌رگرتووه بۆ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو، له دانیشتی ژماره 44ی ئەنجوومەنەکە، باسی ئه‌م كه‌یسه بكرێت، كه‌واته ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كردووه، هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێك شتیان هه‌یه وه‌كوو به‌ڵگه‌ی خۆیان، بۆیه بە پێویستی زانیوە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌م كه‌یسه، تیمێك بۆ دانیشتنەکە بنێرن. گوتیشی: ”ئه‌گه‌ر بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م كه‌یسه بدرێت، له ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و پابەندییەکانی ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكه له عێراق، كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت".
دووپاتیشی کردەوە کە ئەگەر ئەم کارە لە لایەن کارمەندێکەوە کرابێت یان لە لایەن مەفرەزەیەوە، کاریگەرییەکانی خراپ دەبێت، چونکە ”ئەمە کەیسێکی هەستیارە و پەیوەندی بە ناوبانگی هەرێمی کوردستانەوە هەیە“. ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەگەر رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی راست دەربچێت، ”ئەنجامەکەی لەکەدارکردنی هەرێمی کوردستان دەبێت“.
مستەفا سەلیمی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە دوای ١٧ ساڵ بەندکردن توانیبووی ڕابکات و خۆی بگەیەنێتە هەرێمی کوردستان، لە لایەن ئەنجامدەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی و ئاسایشی یەکێتییەوە لە پێنجوێن دەستگیر کرا و رەوانەی ئێران کرایەوە و لە ڕۆژی شەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ لەسێدارە درا.
باسنيوز
