هەولێر.. لە سەرەتای قەدەغەی هاتۆچۆوە نزیکەی 10 هەزار بەڵگەنامەی شوفێری دەستی بەسەردا گیراوە

هەولێر.. لە سەرەتای قەدەغەی هاتۆچۆوە نزیکەی 10 هەزار بەڵگەنامەی شوفێری دەستی بەسەردا گیراوە
گوتەبێژی پۆلیسی هاتۆچۆی هەولێر ڕای گەیاند لە سەرەتای بڕیاری قەدەغەكردنی هاتۆچۆ لە شاری هەولێر هەتا ئێستا نۆ هەزار و 982 بەڵگەنامەی شۆفێری دەستی بەسەردا گیراوە.

موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتۆچۆی هەولێر ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی بڵاو بوونەوەی پەتای كۆرونا بڕیاری قەدەغەكردنی هاتۆچۆی ڕاگەیاند: "ئێمەش تیمەكانمان لە بەرێوبەرایەتیی هاتۆچۆی هەولێر ئەركی خۆمان ئەنجام داوە و لەم ماوەیەدا سەڕەڕای ئەوەی كە هاووڵاتیان پابەند بوون بە ڕێنماییەكان، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك لە هاووڵاتیان بەدەر نەبوون لە سەرپێچیكردن"".

راشی گەیاند: "لە سەرەتای دەستپێكردنی بڕیاری قەدەغە كردنی هاتۆچۆ هێزەكانمان لە بەڕێوبەرایەتی هاتۆچۆی هەولێر توانیویانە دەست بەسەر نۆ هەزار و 982 بەڵگەنامەی شوفێریدا بگرن ، هاوکات 325 ئۆتۆمبێل و 112 ماتۆر سكیلیش دەستی بەسەردا گیراوە".










باسنيوز



Top