تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو تووشبووە دانیشتووی شاری سلێمانییە. بەوەش ژمارەی تووشبووان لە سلێمانی و هەڵەبجە گەیشتە 148 کەس.
لە تەواوی هەرێمی کوردستان 332 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 198 کەسیان چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مانگێکە قەدەخەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان راگەیێندراوە، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا، هاتووچۆکردن سنووردار دەبێت. وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لەگەڵ درێژکردنەوەی قەدەخەی هاتووچۆین، بەڵام بە رێکاری نوێوە.
دەقی راگەیێندراوی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 22 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانیە.
وەزارەتی تەندروستی
14 نیسان ٢٠٢٠
رووداو
