مەسروور بارزانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوشک و برا ئێزدییەکان

مەسروور بارزانی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوشک و برا ئێزدییەکان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی ئایینیی ئێزدییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێ "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوشک و برا ئێزدییەکانمان".

لە پەیامەکەیدا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە پیرۆزبایی بۆنەکە دەڵێ "ئومێدەوارم ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی و کامەرانی و ساڵی کۆتاییهاتن بە ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بێت کە لە ساڵانی رابردوو لەسەر دەستی تیرۆریستان رووبەڕووی تاوانی مەزن بوونەوە".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە داکۆکیکردن و پاراستنی مافی گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێم دەڵێ "ئێزدییەکانیش وەکو پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کورد ماف و داخوازییەکانیان پارێزراو دەبێت و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوشک و برا ئێزدییەکانمان".

دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری سالی ئاینی ئێزدی

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئاینی ئێزدی، پیرۆزبایی لە خوشک وبرایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی و کامەرانی و ساڵی کۆتاییهاتن بە ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بێت کە لە ساڵانی رابردوو لە سەر دەستی تیرۆریستان رووبەڕووی تاوانی مەزن بوونەوە .

حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە داکۆکیکردن و پاراستنی مافی گشت پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێم و ئێزدییەکانیش وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کورد ماف و داخوازییەکانیان پارێزراو دەبێت و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوشک و برا ئێزدییەکانمان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان










رووداو
Top