نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی دەکات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی لە هەموو ئێزدییانی کوردستان و جیهان دەکات و داوایان لێدەکات لەم دۆخەدا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت "جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و هەر جێگەیەکی دونیا پیرۆز دەکەم، بەتایبەتی لە کەسوکاری قوربانییانی دەستی تیرۆر کە هێشتا لە کەمپی ئاوارەکاندان".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم جەژنە لەکاتێکدایە کە هەموو جیهان بەدەست کۆرۆناوە دەناڵێنێت و چارەنووسی هەزاران خوشک و برای ئێزدیمان کە قوربانیی دەستی تیرۆرن، نادیارە، داواش دەکات لەم دۆخەدا پابەندی هەموو رێکارە تەندروستییەکان بن.

نێچیرڤان بارزانی دڵنیاییش دەدات کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئازادکردن و ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەوانەی لەلایەن داعشەوە رفێندراون.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

په‌ياما سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ بۆ سه‌رسالا ئێزدییان

جه‌ژنا سه‌رسالا ئێزدییان ل هه‌مى خوشك و برايێت مه‌ يێت ئێزدى ل كوردستانێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا دنيايێ بن، ب تايبه‌تى ژى سه‌رسالا كه‌سوكارێت قوربانى يێت ده‌ستێ تيرۆرێ و يێت كو هێشتا د كه‌مپێت ئاواره‌ييێدانه‌، پيرۆز دكه‌م. هيڤيدارم جه‌ژن و هه‌لكه‌فتن و بيرهاتنێت مه‌ يێت بێن، د ڕه‌وشه‌كا باشتردا ڤه‌گه‌ڕن.

ئيسال جه‌ژن د ده‌مه‌كێدا ڤه‌دگه‌ڕيت كو كوردستان ژى وه‌كى هه‌مى جيهانێ كه‌تيه‌ بن باندۆرا كۆرۆنايێ، هه‌روسا هێشتا چاره‌نڤيسا ب هزاران خوشك و برايێت مه‌ يێت ئێزدى يێت قوربانى يێت ده‌ستێ تيرۆرێ نه‌دياره. د ڤێ ڕه‌وشێدا تڤيا ئه‌م هه‌مى پێگيرى ڕێنماييێت ته‌ندروستى بين و خۆ بپارێزين.

ب ڤێ هه‌لكه‌فتنێ جاره‌كا دى ئه‌م خوشك و برايێت مه‌يێت ئێزدى پشتڕاست دكه‌ين كو هندى خوشك و برايه‌كێ مه‌ يێ ئێزدى وندا مابێت، چ پێويسته‌ دێ كه‌ين داكو تشته‌كێ ژ چاره‌نڤيسێ وان بزانين و ڕڤاندى يێت مايى ژى ڕزگار بكه‌ين، دێ لسه‌ر هه‌ولێت خۆ ژى بۆ بپارێزگه‌هكرنا شه‌نگالێ و ئاڤه‌دانكرنا ده‌ڤه‌رێت ئێزدييان به‌رده‌وام بين.

جه‌ژن و سه‌رسالا وه‌ پيرۆز بيت، هه‌ر سال ب خێر و خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
14/4/2020








رووداو
Top