لە هەولێر چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە

لە هەولێر چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر چاکبوونەوەی چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند.

بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستی هەولێر کە تێیدا هاتووە: "هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە".

دەقی راگەیاندراوەکە:

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۷۸) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱٤ی نیسانی ۲٠۲٠









باسنیوز




Top