هاووڵاتییان ترسی بەكارهێنانی شمەكی لەنگەی ئەورووپایان لێ دەنیشێت

هاووڵاتییان ترسی بەكارهێنانی شمەكی لەنگەی ئەورووپایان لێ دەنیشێت
یەكێك لەو نیگەرانی و پرسیارانەی لە ئێستاوە بە دوای پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا دێت، ترسی بەكارهێنانی ئەو شمەك و جلوبەرگانەی لەنگەیە كە لە ئەورووپاوە رەوانەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستانیش دەكرێن، بە تایبەتی دوای ئەوەی پەتای كۆرۆنا بە توندی وڵاتانی ئەورووپای گرتەوە.



بەشێكی زۆری ئەو شمەكانەی لە بازاڕەكانی لەنگە و بالەدا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستانیش دەفرۆشرێن لە وڵاتانی ئەورووپاوە دێن، ئەمەش بەهۆی ئەو كوالێتیە بەرزەی ژیانە كە بەشی زۆری هاووڵاتییانی ئەورووپا لە چاو وڵاتانی تری جیهان هەیانە، دواجار زووتر شمەكەكانیان فڕێ دەدەن یاخود رەوانەی كۆگاكانی ڕێكخراوە خێرخوازییەكانیان دەكەن، تا بكرێن بە بالە و رەوانەی وڵاتانی هەژار بكرێن.



لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و نیگەرانی میسرییەكانی خستووەتەڕوو لەبارەی داهاتووی بەكارهێنانی شمەكی لەنگە لەم وڵاتەدا، بە تایبەتییش دوای ئەوەی پەرلەمانتارێكی میسر داوای كردووە بە یاسا هێنانی شمەكی لەنگە لە وڵاتانی ئەورووپا قەدەغە بكرێت، چونكە لەم وڵاتەدا پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی كوشندە بڵاوبووەوە و ئەگەری هەیە كاریگەری لەسەر شمەك و جلوبەرگی بەكارهاتوویان بهێڵێتەوە.

مونا شبراوی پەرلەمانتاری میسری لە بەیاننامەیەكدا داوای لە سەرۆك وەزیران و وەزیری بازرگانیی میسر كردووە چیتر ڕێگە بە هاوردەكردنی شمەك و جلوبەرگی بەكارهێندراو لە ئەورووپا نەدەن، نەوەك ڤایرۆسیان تێدابێت.





















باسنيوز
Top