ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بۆ ماوەی چەند رۆژێک بێ ئاو دەبن
بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەکاتەوە بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی 700ملم گواستنەوەی ئاوی مدخلی سلێمانی (هێڵی ڕزگاری ) لە فولکەی قولەرەیسی ژمارەیەک لەو گەڕەکانەی دەکەونە ئەم سنوورە بۆ ماوەی سێ رۆژ بێ ئاو دەبن و بەردەوام ئەندازیاران و تیمەکانی چاکردن بەردەوام دەبن تاکو بەزووترین کات چارەسەری بکەن.
روونیشکراوەتەوە کە ئەو گەڕەکانەی کە لەم سێ ڕۆژەدا بێ ئاو دەبن بریتین لە سنووری گەڕەکەکانی ڕاپەڕین، سنوری گەڕەکەکانی بەکرەجۆ، گەڕەکەکانی ڕزگاری، بختیاری، ناوچەی پیشەسازی 1_2، ئاوبارە، دەروازەسیتی۱، قلیاسان، خەلیفاوا، هوانە، چوارچرا، چوارچرای نوێ، دییە ستی، لوبنان سیتی، کوردسیتی 1_2، ئەوین سیتی و قەرەتۆغان.
باسنيوز
