سلێمانی.. 70 قاعیده‌ی نێرگه‌له كێشان له نێوبردرا
بەپێی راگەیاندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی بڕیار به داخستنی كافتریاكان و نه‌كردنه‌وه‌یان تا كاتێكی نادیار درا، چه‌ند كافتریایه‌ك سه‌رپێچییان له‌بڕیاره‌كه كردووه و شوێنه‌كانین كردووه‌ته‌وه و نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش به میوانه‌كانیان كردووه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر 70 قاعیده‌ی نێرگه‌له كێشاندا گیراوه.
روونیشکراوەتەوە، کە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/4/2020، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و قاعیده‌ی نێرگه‌لانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌نێوده‌برێن.
باسنيوز
