ئەنجوومەنی دادوەری ئامارێکی نوێی ئازادکراوان بە دەستەبەری و سزادراوانی بە مەرج راگەیاند
لە نووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی داوەریی لەسەرە، تێیدا لیستێک بڵاو کراوەتەوە کە ئاماری نوێی ئازادکراوانی سزادراوانی بە مەرجی ڕاگەیاندووە.
لەو لیستەدا دەردەکەوێت لە ڕێکەوتی 2020.4.5 هەتا 2020.4.13 لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سێ پارێزگای هەولێر و دەوروبەری، دهۆک و سلێمانی و قەزای کۆیەی، دادگای لێکۆڵینەوەی سۆران و دەشتی هەولێر و دادگای گەرمیان، زیاتر لە ٣٠٠ بەندکراوی سزادراو ئازاد کراون.
لە نووسراوەکەدا، لە ماوەی هەشت ڕۆژدا ٨١٦ دەستبەسەرکراوی سزادراو بە مەرج لە هەموو هەرێمی کوردستان ئازاد کراون.
باسنيوز
