ئێران ئامادەکاریی بۆ ناردنی زیارەتکارانی شیعە بۆ عێراق دەکات

 ئێران ئامادەکاریی بۆ ناردنی زیارەتکارانی شیعە بۆ عێراق دەکات


حکوومەتی ئێرن دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی زیارەتکارانی سیعە بۆ عێراق و سووریا دەکات.

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، عێراق و سووریا دەروازە سنوورییەکانیان بەشێوەیەکی نیمچە تەواوەتی بە رووی ئێراندا داخست.

عەلی رەزا رەشیدیان، سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێرانی رایگەیاندووە، پلانی ناردنی زیارەتکارانی شیعەیان ئامادە کردووە و داویانەتە هەردوو حکوومەتی عێراق و سووریا.

عەلی رەزا رەشیدیان هەروەها رایگەیاندووە، زیارەتکردنەکان بە گرتنەبەری رێوشوێنە تەندروستی و خۆپارێزییەکان ئەنجام دەدرێن.

ناردنەوەی زیارەتکارانی شیعە بۆ مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق و سووریا و تێکەڵبوونی خەڵکێکی زۆر لەو مەزارانە لەکاتێک دایە، کە تا ئێستا 73 هەزار و 303 کەس لە ئێران تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، چوار هەزار و 585 کەس گیانیان لەدەست داوە.




باسنیوز
Top