ئێوارەی ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆد دەکرێت
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆ ببێتەوە و تێیدا ژمارەیەک ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتیان دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە١٤ی٤ی٢٠٢٠ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر کۆ دەبێتەوە.
پەیامنێری (باسنیوز) گوتیشی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری لە ڕێنمایی و بڕیارەکانی قەدەغەی ھاتوچۆ دەکرێت، بەتایبەت بڕیار لەبارەی ژمارەیەک شوێن دەدرێت کە بکرێنەوە و گۆڕانکاریش لە ژمارەیەک کاتی دیکە دەدرێت، وەک ئاسانکارییەک بۆ کاروباری رۆژانەی ھاووڵاتیان دەدرێت.
باسنیوز
