وەزارەتی تەندروستی ئامیری پشکنینی کۆرۆنا بۆ سێ شاری کوردستان دابین دەکات
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامێری پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا، بۆ سێ شاری کوردستان دابین دەکات.
وەزارەتی تەندروستی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، راگەیاندووە، تاقیگەی PCR بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکانی رانیە و سۆران و پارێزگای هەڵەبجە کراوەتەوە.
لەو تاقیگانەدا، هەروەک وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، تاقیگەی (مۆڵیکولەر)ی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ تاقیگانەی رانیە، سۆران و هەڵەبجە دابین کراوە.
بەپێی دوایین ئاماری فەرمی، تا ئێستا 331 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 190 کەس چاک بوونەتەوە و چوار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
