بەهۆی تەقینەوەی مینێک دوو شەڕڤانی یەبەشە لە شنگال گیانیان لەدەستدا
تەقینەوەکە کاژێر02:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە و مینە چێندراوەکان ژمارەیان دوو دانە بووە و هی پاشماوەی داعشن لە ناوچەکە.
تەقینەوەکە لەنێو خانوویەکی گوندی عوزێری سەربە شارۆچکەی گرعزێر لە باشووری چیای شنگال روویداوە، ئەو دوو شەڕڤانە ناویان خالید حەسەن خدر و نادر نایف خدرە. بریندارەکانیش بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لە ئابی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر شنگال و کۆمەڵکوژییان دژی کوردانی ئێزدی ئەنجامدا. لە کۆتایی 2015 دا شنگال لەدەست داعش کۆنترۆڵکرایەوە، بەڵام بەهۆی مینی چێندراو لە شارەکە و وێرانکردنی زێدی کوردانی ئێزدی، هێشتا ژیان بەتەواوی بۆ شنگال نەگەڕاوەتەوە.
رووداو
