لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە نۆ تۆن تەماتە لەنێو بردرا
بەپێی راگەیاندراوێکی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و تێیدا هاتووە: "ڕۆژی دووشەممە ڕێكهوتی 2020/4/13، ههڵساین به لهناوبردنی یەک بار لە تەماتە، به بڕی 9 تەن 410 کیلۆگرام٬ لە لایەن هۆبەی گەرەنتینەی کشتوکاڵ و بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و کۆمپانیای نیوستاندارد پشکنینی بۆی ئهنجامدرا، بەڵام لە پشکنیندا دهرنهچوو".
روونیشکراوەتەوە، کە تەماتەکە بەهۆی هەبوونی کەڕوو و ڕزیبوون، کە شیاو نهبوو بۆ خواردن، لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگای دەروازەکەوە لهنێو بردرا.
باسنيوز
