لە سلێمانی دوو کەس بەناوی فیتەری گەڕۆک ئۆتۆمبێلێک دەڕفێنن

لە سلێمانی دوو کەس بەناوی فیتەری گەڕۆک ئۆتۆمبێلێک دەڕفێنن
لە سلێمانی دوو کەس بەناوی فیتەری گەڕۆکەوە ئۆتۆمبێلێک دەڕفێنن و پۆلیسیش زانیاریی لەمبارەیەوە دەخاتە روو.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە چەند ڕۆژی رابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی حەوت کەسیان بەتۆمەتی جیاجیا دەستگیركردووە و دوو لەو تۆمەتبارەکانیش بەناوی فیتەری گەڕۆک ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکیان ڕفاندووە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی حەوت تۆمەتباریان دەستگیركرد، بەم شێوەیە:

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە جامی ئۆتۆمبێلێكی لەناوشاری سلێمانی شكاندبوو و بڕی 600 هەزار دیناری لەناو ئۆتۆمبێلەكە بردبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (د ، ع ،أ )لەدایكبووی 1975 ، دانیشتوی قەزای رانیە ،بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە .

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دووتۆمەتباریان دەستگیركرد.

پاش ئەوەی هاوڵاتییەك پەیوەندی بە فیتەری گەڕۆكەوە دەكات بۆ كارپێكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی كە لە گەڕەكی شارەوانی لەشاری سلێمانی لەكار كەوتبووە ، تۆمەتبارێك لەژێر ناوی فیتەری گەڕۆك بە هاوكاری تۆمەتبارێكی تر دەچنەلای ئۆتۆمبێلەكەو دوای كارپێكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە دەبەن و هەڵدێن.

دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس و هاوڵاتی سكاڵای تۆماركرد مەفرەزەكان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن و دەستیش بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ب ، ج ، ع لەدایكبووی 2000 ) ، (م ، ج ، م لەدایكبووی 2001 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.

باندێكی چوار كەسی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیركران.

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە پێش قەدەغەی هاتوچۆ هەستابوون بەدزینی ماتۆڕسكیل لەناو شاری سلێمانی.

دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونەكانی پۆلیس و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری تۆمەتباران ناسرانەوەو توانرا ڕۆژی 12ی نیسانی 2020 هەرچوار تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن.

لەئێستادا تۆمەتباران:
م ، أ ، ع لەدایكبووی 2003
م ، ر ، ر لەدایكبووی 2003
د ، ب ، ك لەدایكبووی 1998
م ، ع ، أ لەدایكبووی 1998
بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.













باسنيوز




Top