هه‌ولێر.. ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت

هه‌ولێر.. ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت
جێگری پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات، تاوەکوو 16ی 4 ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ وەکوو خۆيان جێبەجێ دەکرێن.

هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر ڕايگەیاند: "تاوکوو 16ی 4 ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگای هەولێر وەکوو خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و دەستکاری ئەو ڕێنوێنییانه‌ ناکرێن کە دەرکراون".

لە بارەی ڕەوشی ئێستاى هەولێر، جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی: "ڕەوشی تەندروستی بڕیاری ئەوە دەدات ڕه‌وشى هه‌ولێر چۆنە، بەڵام پێمان وایە دۆخی هەولێر باشە، هیوای ئەوەمان هەیە باشتر بێت، حاڵەتەکانی تۆمارکردنی کۆرۆنا کەمی کردووە، ئەوەش مایەی دڵخوشییە، کەمبوونەوەکە بۆ هەموو کوردستان جێگەی دڵخۆشییە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "سەرتاشخانە و خواردنگەکان و دووکانی مۆبایل و کەرستەکانی دیكه‌ ڕێگەیان پێنادرێ کراوە بن"، باسى له‌وه‌ش كرد كه‌ نانەواخانە و مارکێت و سووپەرماکێت و دەرمانخانە و هەندێک شوێنی دیكه‌ کە ڕێنوێنیمان بۆ دەرکراوە ڕێگەپێدراون کراوە بن، دوای 16ی 4 بڕیاری تازەیان دەبێت کە چ شوێنێكى دیكه‌ دەرفەتی کارکردنی پێ بدرێت.

هێمن قادر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، ئێستا هیچ گەڕەکێک لەناو هەولێر داخراو نییه و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ هه‌موو شوێنه‌كان وه‌ك یه‌كه‌.












باسنيوز



Top